لە پەیوەندیدابە
كەركوك - ئیسكان، بەرامبەر نەخۆشخانەی ئازادی تەنیشت شیرینی بەتام
24@drsheelan.com
ژم: +964 770 784 2121
Back

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەسەرەتای بەهارەوە بۆ کۆتایی هاوین وەرزە خەمبارەکە وێستگەکانی ئەنفالە. لە ئەنفالی قۆناغی یەک بۆ قۆناغی هەشت. ئەم خەم و پەژارەیە لەو ماوەدا هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە و هەموو کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی پارێزگای کەرکوک. 
جەژنی راپەرین و نەورۆز و بەهار زۆر ناخایەنێت و تووشی پەژارەی ئەنفال دەبین. ئەمە رەنگە ناخۆشترین ئاماژە بێت بۆ چارەنووسی گەلەکەمان کە بەهارەکەمان زۆر ناخایانێت و حەسرەت و فرمێسکی خەمی بەسەردا دێت.
ئەنفال کۆکتێلێکە لەو تاوانانەی بەعسی فاشی پێ ناسراوەتەوە.تایتڵی ئەنفال بەڵام لە هەندێ شوێن راگوێزانە، لە هەندێکی تر سوتماکی خاکە. لە جێی تر زیندانی و دەستبەسەراگرتنە. لە شوێنی تر کیمیاباران و بە کارهێنانی غازی خەردەلە. تەعریب و تەرحیل لە پرسی ئەنفال زەقە ، کوشتن و رفاندن، ئەزێتدان و هەڵاتن بەشێکی تری ئەنفالە، هەموو تاوانەکانی بەعسی لێ بێ بەش نەبووە. 
بۆیە یادکردنەوەی ئەنفال لەم وەرزەدا چڕ کردنەوەی هەموو جۆرەکانی کورد کوشتنە لە لایەن دوژمنانی گەلەکەمانەوە.
یادی هەموو قوربانیانی ئەنفال بە هەموو وێستگە و بەهەموو جۆرەکانی دژایەتی کردنی میللەتەکەمان هەمیشە لە یادمانە و هەمیشە پەژارەیەکی هەتا سەرە.